شههلا رەشید- سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ، زۆربەی جار دایکان و باوکان دەڵێن: منداڵەکەمان تەمەنی گەیشتۆتە سێ ساڵ. بەڵام قسە ناکات.
د. محەمەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، بە زاری کرمانجی راگەیاند: کاتێک تەمەنی منداڵ گەیشتە سێ ساڵ و قسەی نەکرد، پێویستە بۆ چارەسەرکردن ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن، لەوانە:
-دەبێ یارمەتی منداڵەکەت بدەیت و پێویستە لە خوار تەمەنی دوو ساڵی بەهیچ شێوەیەک سەیری شاشە نەکات.
-پێویستە راهێنان بە مێشکی منداڵ بکرێت لە رێگەی خوێندنەوەی چیرۆکی سادە بەبێ لێ پرسینەوە شەوانە بۆماوەی دە خولەک کەمتریان زیاتر بەپێی تەمەنی منداڵەکە.
-پرسیارکردن لە منداڵ دەربارەی کەل و پەل یان هەر شتێکی دیکەی سادە و لەگەڵ مێشکی منداڵەکە گونجاو بێت.
-تێکەڵکردنی منداڵ لەگەڵ منداڵانی تر یاخود دەورووبەر.
-پەستان نەخستنە سەر لەپێناو ئەوەی هەموو هەڵس وکەوتەکانی بە ئارەزووی گەورەکان بێت، بەڵکو پێویستە منداڵەکە ئازاد بکرێت.
-توڕەنەبوون لە منداڵ، پێویستە دایک و باوک زۆر بە نەرمونیانی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن .
-دەربڕینی خۆشەویستی و لەباوەشگرتن سوودی زۆری هەیە بۆ ئەوەی کە یارمەتی مێشکی منداڵەکە بدات و کراوە بێت.