زاری کرمانجی – دهۆک
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، رایگەیاند ” لە ئەنجامی باران بارنیی بەهێز و دروست بوونی لافاو دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا .
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێ “چوار کەسی عەرەب لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، کاتێک لە دهۆک لافاو بردی، دوو کەسیان رزگار کران، بەڵام دووانەکەی دیکە لافاو بردنی و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.”
گووتیشی:” ئەو دوو کەسەی بەهۆی لافاو لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان 35 و 45 ساڵە.