مقدم کاروان میراودەلی
ڕاوێژکاروشارەزای دادی بەرگری شارستانی
لافاو دەتوانێت بابەتێکی مەترسیدار بێت، جا لە ژێرزەمینەکەتدا پەنگ بخواتەوە یان ڕووداوێکی کەشوهەوای گەورە بێت کە ببێتە هەڵکشانی ئاوو مەترسی لە سەر ماڵ و شوێنەکانتان درووست بکات.
لافاوە گەورەکان مەترسی ئاشکرای خنکان لەخۆدەگرن، تەنانەت لافاوی بچووکتر لە ماڵەکاندا دەتوانێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تەزووی کارەبایی و تەنانەت مەترسی پیسبوونی ژینگەی ماڵ و شوێنەکانتان.
دۆخی لافاو مەترسی لێدانی کارەبات بۆ دروست دەکات؟
ئەگەر بەرکەوتنی فیزیکی لەگەڵ ئاوی لافاودا بکەیت و ماڵەکەت بە تەواوی لە تۆڕەکە نەپچڕێت ئەوە بێ گومان بە مەترسی زۆرتان لەسەر درووست دبێت.
هەرگیز مەچۆ ناو ژێرزەمینێکی لافاوی تا کارەباچیەکی مۆڵەتپێدراو یان کارمەندی فریاگوزاری وەک لە فەرمانگەیەکی بەرگری شارستانی و یان فەرمانگەی کارەبا تاکو ماڵەکەت بە تەواوی لە تۆڕەکە دەپچرێنێت.
تەنانەت ئەگەر لە کاتی زریانێکدا کارەبات لەدەستدابێت، دراوسێیەک کە مۆلیدەی کاردەکات دەتوانێت بەس بێت بۆ ئەوەی کارەبا بخاتە ناو ماڵەکەتەوە و مەترسی لێدانی کارەبات بۆ دروست بکات بۆیە نابێت پەلە بکەیت لە بەستنەوەو پێکردنەوەی کارەبا بۆ ماوەیەک.
لافاوی خێرا
ئەمەیان زۆرمەترسیدارە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی شوێن لافاویەکان قورس دەکات کە زیاتر لە نیوەی هەموو خنکانەکانی پەیوەست بە لافاوەوە کاتێک ڕوودەدەن کە ئۆتۆمبێلێک دەخرێتە ناو ئاوی لافاوێکی مەترسیدارەوە بەشێوەیەک وەک ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش زۆریک لەو شێوازو لافاویانە درووست بوون.
بەپێی زانستەکانی بەرێوەبردنی لافاوی لەلایەن بەرگری شارستانیەوە تەنها بەبری (٦) ئینج ئاوی لافاو کە خێرایەکی بزاوت بۆ توانای جوڵاندن دەتوانێت کەسێکی گەورەساڵ بخاتە خوارەوە،بۆ هەڵگرتنی ئۆتۆمبێلێکی بچووک تەنها (12) ئینج ئاوی پێویست دەبێت ، لەکاتێکدا (2) پێ ئاوی پەلەکردن دەتوانێت زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان هەڵبگرێت.
جگە لە مەترسییەکانی خنکان و کارەبا لێدان و برینداربوون کە لە دوای لافاودا هەن، پیسبوون مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەکان.
بەگشتی سێ جۆر ئاوی لافاو هەیە کە لەوانەیە تووشی ببیت لەلافاوەکانی ئاوی پاک و ئاوی خۆڵەمێشی بەزۆری لە ماڵەکاندا درووست دەبن، لەکاتێکدا لافاوەکانی ئاوی ڕەش دەتوانێت لە ماڵەکان ڕووبدەن بەڵام بە قەبارەیەکی گەورەتریش مەترسیدارترن لە دوو ئاوەکەی تر، وەک لافاوێکی بەربڵاو دوای زریانێک یان ڕووداوێکی کەشوهەوای سەختی ترکەوا ئەنجامە زیانە گەورەکان دەکەونەوە.
ئاوی پاک
ئاوی لافاو کە مەترسی تەندروستی دەستبەجێ دروست ناکات کە ئەویش بە ئاوی پاک ناسراوە.
لافاوی ئاوی پاک دەتوانێت لە ئەنجامی خراپی کارکردنی ئامێرەکان، شکانی تانکی گەورەی پرۆژە ئاوی و توانەوەی ئاوی بەفر و بارانەکان بێت.
ئاوی پاکی لافاوی لەماڵەکان بەگشتی سەلامەتە بۆ پاککردنەوەی ماڵەکانتان بەڵام وەستانی ئاوی پاک دەتوانێت ببێتە ئاوی خۆڵەمێشی لە کەمتر لە (48 )کاتژمێر.
ئاوی ڕەساسی
_________
ئاوی خۆڵەمێشی ئاماژەیە بۆ ئاوی پیس کە بە پیسایی پیس نەبووە، بەگشتی کەمتر لە ئاوی ڕەش مادەی نەخۆشخواز لەخۆدەگرێت و دەتوانرێت بۆ مەبەستی ناخواردنەوە بەکاربهێنرێتەوە، وەکو شۆردنی ماڵ.
ئاوی خۆڵەمێشی هێشتا بڕێکی کەم لەمیکرۆبەکانی تێدایە و ئەگەر بخورێتەوە دەتوانێت نەخۆشی لێبکەوێتەوە.
ئاوی ڕەش
_____
ئاوی ڕەش ئاماژەیە بۆ ئاوی پیس کە بە پاشماوەی مرۆڤ پیس بووە، ئەو ئاوە لافاوانەی سەرتاسەری شار کە لەشوێنەکاندا دەبینرێت ئاوی پیس وپاشماوەی ڕەشن.
ئاوەڕۆی جۆگەلەو ڕێرەویە شاراوەکان ناوشارو ژێرەوەی شار بە ئاوی ڕەش پۆلێن دەکرێت.
ئاوی ڕەش پەناگەیەکی بەکتریا و ماددە نەخۆشخوازە مەترسیدارەکانە کە دەبێت بە تەواوی شیببنەوە پێش ئەوەی بخرێنە ناو ژینگەوە.
هەروەها دەکرێت بە ماددە کیمیاییە تواوەکان و گەردیلەکان پیس بوبن و بەرکەوتنەکان مەترسیدارتر بکەن.
کاتێک باس لە حاڵەتە فریاگوزاریەکانی لافاویەکان دەکرێت، لافاوەکانی ئاوی ڕەش مەترسیدارترین و وێرانکەرترینن، بەهۆی بارودۆخی ناتەندروستی ئاوەکە، زۆرجار شتە کونیلەدار و مژەرەکانی وەک فەرش و پۆشاک و کەرەسەوشکەکان ڕزگاریان نابێت.
بەرکەوتنی ئاوی ڕەش لە ڕێگەی خواردنەوە یان بەرکەوتنی پێست دەبێتە هۆی نەخۆشی لە هەردوو مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵییەکان.
زۆرێک لەشوێنەکان وێرانکەرەکانیان بینیوە کە ئاو دەتوانێت لەسەر ماڵ و خێزانەکان زیانیان هەبێت.
هەر بۆیە ئێمە وەک بەرگری شارستانی لە گرنگی کاتی وەڵامدانەوەی خێرا تێدەگەین، و ئامادەبوون بەکەمترین کاتژمێر بۆ یارمەتیدان بۆ خۆتان و ماڵەکانتان کە زۆر گرنگە پەیوەندی بگرن وپێوستە بزانن.
لەڕێگای شارەوانیەوە ئەزموونی چاککردنەوە بەلادانی پاشکۆی لافاوی تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت بێ کێشە بێت کاری بۆ دەکرێت.
لە کاتێکدا ناتوانرێت پێشبینی هەندێک کارەسات بکرێت، ئەگەر لە ناوچەیەکدا دەژیت کە تووشی کارەساتی سروشتی بووە پێشوو تر یان لە ڕابردوودا لافاوێکی هەبووە کە پەیوەندی بەتێک چوونی کەشوو هەواوە هەبووە چەند شتێک هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ پاراستنی ماڵەکانتان.
١چاودێری هەر ناوچەیەک بکە کە لە ڕابردوودا زیانی ئاوبەدرووست بوونی لافاوی هەیبووبێت. ٢ژمارەی بەرگری شارستانی (١١٥١٢٥) لای خۆت لە هەموو کاتێکدا لەبەردەستتدا بهێڵەرەوە. ٣بە بەردەوامی پشکنینی بۆری، دەرچەو ڕێرە ئاوی و پەیوەندییەکانی ئامێرەکان و بۆریەکان بکە بۆ ئەگەری دزەکردن لە ئەگەری هاتنە ناوەی ئاو بۆشوێنەکانتان.
٤لەو شوێنانەی کە تووشی زیانەکانی لافاو دەبن، ئامێری ئاگادارکردنەوەی لافاو دابنێن بۆ بەهانەوەچوون. ٥وەک کارو هەنگاوی سەلامەتی هەمیشە چاودێر مەنهۆڵەکانی نزیک خۆتان بکەن جیاواز لە تیمەکانی تری خزمەتگوزاری و شارەوانی.
٦_لەکاتی پێشبینیەکان چاودێری میدیاکان بکەن لە زانیاریەکانی میری بەردەوام ئاگادار بن.