زاری کرمانجی-سۆران:
لە قەزای ناوەندی سۆران، 144 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکرێن، بەڵام هەندێ ڕێکاری ئیداری ماوە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی تەواو وەربگیرێت.
کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ”داواکاریمان بەرزکردۆتەوە، لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خەریکی وەرگرتنی ڕەزامەندین، بۆ ئەوەی 144 یەکەی نیشتەجێبوون لە قەزای سۆران، بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەشبکرێن”.
گووتیشی ” تا ئێستا ڕەزامەندی وەرنەگیراوە، هەندێ ڕێکاری ئیداری ماوە، هەروەها ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە هەندێک کەموکوڕییان هەیە، دەبێت چارەسە بکرێن، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەشدەکرێن”.