زارى كرمانجي – سۆران :
شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا دەكات و نێوەڕۆكی بەیاننامەكەی پارتی لەگەڵ لایەنەكانی بەغدا تاوتوێ دەكات.بەپێی زانیارییەكان، شاندەكەی پارتی دوایین پەیامی پارتی لەبارەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور و رێككەوتننامەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەگەیەننە لایەنەكانی عێراق و پارتی رژدە لەسەر ئەوەی ئەگەر دەستوور و رێككەوتننامەكان جێبەجێ نەكرێن، لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەكشێتەوە.