وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رژد بووه له‌سه‌ر ئیداره‌دانی كێشه‌كان له رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه. ده‌شڵێت، پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌یه له جێبه‌جێكردنی بنه‌مای هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی له عێراقی نوێ‌دا.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بارودۆخی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ چه‌ندین گۆڕان و هه‌ستیاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رژد بووه له‌سه‌ر ئیداره‌دانی كێشه‌كان له رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیدا بووه پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت و ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به گفتوگۆ به‌ده‌ستبهێنێت.
پشتیوان سادق باسی له‌وه‌ش كرد، پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌یه له جێبه‌جێكردنی بنه‌مای هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی له عێراقی نوێ‌دا. روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق له ئارادایه پاشاگه‌ردانییه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی پێكهێنانه‌وه‌ی عێراقی نوێیه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق بوه‌ستنه‌وه. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕی و كێشه، به‌ڵام پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان شوێنی ئایینداری و ره‌سه‌نایه‌تییه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ خاك و قه‌واره‌كه‌یان دووپات ده‌كه‌نه‌وه و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن.