وەیسی سەعید وەیسی
پارتی دیموکراتی کوردستان لە دامەزراندنیەوە،وەک هیوابەخش و فریادڕەس ھاتە مەیدانی خەباتەوە، شاڕێگەی كوردایەتی وكۆڵنەدان و بەرگریكردن و وخۆراگریی لە ناخی تاکی کوردا دروستکرد، بۆیەش پارتی بەقەد مێژوو و گهورهیی و قوربانیدانی ئهرك و بهرپرسیاریهتیی لەسەرشانە.
بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی،لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای کوردستانە ،چونکە پارتی، نا چێتە ژێر باری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان.
ئەمەش ئەوەناگەینێ کە پارتی لەپرسی ھەڵبژاردن ترسی ھەبێت ،چونکە ھەمیشە پارتی ئامادەی ھەڵبژاردن بووە، لە دوای راپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجارسەرۆک مەسعود بارزانی بوو ڕایگەیاند پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئازادی بژیت و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت،بۆیەش لە تەواوی ھەڵبژاردنەکاندا پارتی ھێزی یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە، لەم ھەڵبژاردنەشدا پشت ئەستوور بە جەماوەرە دڵسۆزەکەی پارتی بڕوای بەخۆی هەیە وەک هێزی یەکەمی کوردستان بمێنێتەوە.
بەڵام لە روانگەی پەرۆشی بۆ ئاییندەی کوردستان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، چونکە لەماوەی رابردوودا دەرکەوت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین، بە ئاشکرا دژایەتی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکات،باشترین بژاردە لەم قۆناغەدا بەشداری نەکردنە لە ھەڵبژاردنێک کە بە نایاسایی و نادەستووری سە پێندرابێت.