ئا: دڵدار عەزیز
توێژەران بە داهێنانی ئامرازێكی ژیریی دەستكرد، دەتوانن لە ماوەی یەك خولەكدا نەخۆشییەكانی دڵ دەستنیشان بكەن.
زانایان ئامێرێكیان داهێناوە كە ژیریی دەستكردی لەناودا هەیە بەناوی quartz، بەم ئامێرە دەتوانن زۆر بە روونی وێنەی خوێنبەرەكانی تۆڕی چاو ببێنن و لە سەلامەتی مرۆڤەكان دڵنیابنەوە، ئەوان بۆ دڵنیابوونەوە تاقیكردنەوەیان لەسەر 88052 كەس ئەنجامداوە كە تەمەنیان لە نێوان 40 تا 69 ساڵیدا بوو.
توێژەران لەم لێكۆڵینەوەیەدا بۆیان دەركەوتووە كە وێنەگرتنی بۆڕییەكانی تۆڕی چاو و خوێنبەرەكان، بە ژیریی دەستكرد بەخێرایی دەستنیشانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، مردنی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دەكات. بەداهێنانی ئەم ئامرازە و پەرەسەندنی، لە داهاتوودا جۆری تێستی نەخۆشییەكانی دڵ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و چیتر پێویست بە تێستی خۆێن نامێنێت”.