زاری كرمانجی-سۆران
نەشتەرگەریەكی گەورە لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران ئەنجامدرا، تەواوی پێداویستیە پزیشكیەكانی ئەم نەشتەرگەریە لە ڵایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆرانەوە دابینكراون.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” ڕۆژی ۱٨ی۳ی۲۰۲٤ هەستاین بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری (گۆڕینی هەر دوو جومگەی ئەژنۆ) بۆ نەخۆشێك لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” بەهاووڵاتییانمان ڕادەگەینین كەوا پێداویستی ئەم نەشتەرگەریانە بەردەستن، ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە لە نەخۆشخانەكەمان بەردەوامیان دەبێت ئەنجامدەدرێن بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێ بێت”