محەممەد مەحموود – سۆران :
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە کەشناسییەکان بڵاویان کردەوە بە هۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەریەکانی باران بارین لە زۆر بەی ناوچەکانی کورستان زیاتر دەبێت، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی چەند رێنماییەک بن .
لەم بارەیەوە هەژار حەکیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.
2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن.
4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەکاری پێویست کراوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.