شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، باسی ئەو خواردنانە دەكات كە لە پارشێودا بەسوودن و كاریگەری تەندروستییان هەیە.
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بۆ پاراستنی جەستە لە وشكبوونەوە، تینوو نەبوون، كەمكردنەوەی قەبزی، ئاوسانی سك و رێگریكردن لە كێشی زیادە، لەكاتی پارشێودا قاپێك سەوزەی وەك خەیار، كاهوو، رێواس و تەماتە وەك زەڵاتە تێكەڵ بكە و بیخۆ.
گووتیشی” خواردنی میوەش هەمان كاریگەری هەیە بەتایبەت ئەو جۆرانەی دەوڵەمەندن بە ئاو، وەك كێوی، پڕتەقاڵ، لالەنگی، كاڵەك و شووتی.