شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، ئاماژە بە چەند رێگایەكی خۆپارێزی دەكات لە شێرپەنجەی كۆڵۆن.
د. هێمن حوسێن، پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس و جگەر و پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجەی كۆڵۆن، دەبێ ئەم خاڵانە پەیڕەو بكەن، لەوانەش:
- ئەنجامدانی پشكنین بۆ ریخۆڵەكان بە ئامێری كۆلۆنۆسكۆپ بە یەكێك لە باشترین رێگاكانی خۆپارێزی لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دادەنرێت، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە بە دۆزینەوەی گەشەی نائاسایی هەندێك جۆری گرێ كە پێی دەوترێت (polyps) دەتوانێت ببێتە گرێی شێرپەنجەیی، پێویستە ئەم پشكنینە لە تەمەنی 45 ساڵییەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە شێرپەنجەی كۆڵۆن لە خێزانەكەیاندا هەیە ئەوە دەبێت زووتر ئەنجامی بدەن .
- دوور كەوتنەوە لە جگەرەكێشان كە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشییەكانی وەك دڵ، جەڵتەی مێشك و كێشەی سییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی چەندین جۆری شێرپەنجە.
- ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكانی وەك راكردن، پاسكیلسواری یان مەلەكردن، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكەنەوە لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی باشتركردنی لایەنی دەروونی دەدەن، بۆیە پێویستە رۆژانە لایەنی كەم 30 خولەك وەرزش بكەیت.
- قەڵەوی یەكێكە لە هۆكارەكانی تووشبوون بە 13 جۆری شێرپەنجەی جیاواز كە كۆڵۆن یەكێكە لەوان، بۆیە هەبوونی كێشی گونجاو یەكێكە لەو رێگایانەی خۆت لەم نەخۆشییە بپارێزی.
- پەیڕەوكردنی سیستەمی خۆراكی دەوڵەمەند بە كالیسیۆم و ڤیتامین D كە یارمەتیدەرن بۆ پاراستن لە شێرپەنجەی كۆلۆن .
- بە شێوەیەكی گشتی ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی زۆر لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەین و دووركەوتنەوە لە گۆشتی سوور مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن كەم دەكەنەوە.
- توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن بە زیادبوونی خواردنەوەی كەحولە بەتایبەت لەنێو پیاواندا.