مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێگری هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەبەرامبەر ڕێوڕەسمی پیرۆزكردنی نەورۆز ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێت.
ماردین گاگەشی تەمەن 15 ساڵان بەهۆی ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا، دوای مانەوەی 24 كاتژمێر لە بەندیخانە و لێوەرگرتنی بەڵێننامە، دوێنێ دووشەممە 18ـى ئادار بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كرا.
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە شێوەیەكی فراوان لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان كردووە بە دەستبەسەركردنی منداڵانی كورد، تا ئێستا 16 منداڵ بە بیانووی جیاواز دەستگیركراون و بەشێكیان تا ئێستا لە زینداندان.