پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:
ساڵانە و بە دیاری کراوی لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و یادەکانی نەورۆز بەپێی لێک تێگەیشنی هەردوولا ساڵانە لەیەکەم رۆژی نەورۆز وجەژنەکان بە هاوئاهەنگی جموجۆڵی بازرگانی دەوەستێنرێت لە دەروازە سنووریەکان بۆ ماوەی 24کاتژمێر .
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هێمای بۆ ئەوەشکرد: ئەگەر بە میکانیزمینی هەمان ساڵانی پێشووتر بێت ئەوا ئەمساڵیش لە یەکەم رۆژی نەورۆز جموجۆڵی بازرگانی دەوەستێرێت تا ئێستاش هیچ نوسراوێکی فەرمی نەهاتووە کە لەیەکەم رۆژ جموجۆڵ دەوەستێرێت یاخود ئاسایی دەبێت .
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هێمای بۆ ئەوە کرد: لە دەروازە نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەیەکەم رۆژی نەورۆزدا جموجۆڵی گەشتیاری ناوەستێت بەڵکو بەهۆی پشوەکان هەبوونی ئەم یاددە جموجۆڵی هاتن وچوونی گەشتیاران بە ڕێگەی دەروازەکەوە زیاتر دەکات.”