زیرەک رواندزی
پارتی بە بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی لە یەکەم هەلبژاردنی کوردستان یەک بازنەیی بوو، پارتیمان هەر بەیەکەم دەرچوو .
لە دووای دەرچوونی پارتی زۆرێک لەو هێزانە دەیان گووت ئەمە تەزوویرکراوە دەبێ یاسایی هەڵبژاردن بگۆڕدرێ پارتی ڕازیی بوو، یاسایی هەڵبژاردنی دەگۆڕین بە ڕایەلەی هەموو بەشداربوان گوتیان با بیکەین بە هەژدە بازنە، پارتی هەر بە یەکەم دەرچوو.
ئەوجارە گوتیان دەبێ بیکەین بە ٨٣ بازنە، پارتی لە وێش هەر بەیەکەم دەرچوو.دەی ئێستا بیکەن بە چوار بازنەیی دلنیابن هەر پارتی بە یەکەم دەردەچێت .
خۆ کەس ڕێگر نییە بیکەن بە چوار بازنە یان ، ١٦ بازنە، نا،بیکەن بە ٦٦ بازنە، دلنیابن پارتی ھەر یەكەمی بێ ڕکابەرە .
بەڵام پارتیمان بەڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتیمان بڕیار درا پارتی نەچێتە هەڵبژاردنێک کە سندووقی هەڵبژاردن لەبەغدا بێت و میمۆری لە تاران بێت و حاکمی حەشدی شەعبی سەر پەریشتیار بێت، دڵنیابن ئەم بە پیلانەی دووژمنکاران لە گۆڕدەندرێن و کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی کوردستان هیچ شەرعیەتێک بۆ هەڵبژاردن ناهێلێت، بۆیە لە ئێستاوە ئەبێت پڕۆسەی هەڵبژاردن لە دەستی عیراق و تاران دەربهێنێدرێ و ئەبێ وڵاتی سێهەم بانگ بکرێت بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی کوردستان ئەگەر ولاتی سێهەم بێهتە پێشەو سەرپەرشتی ھەڵبژاردن کوردستان بکات پارتی بۆ بەیانی ئامادەیە و باوڕیش بە دەنگدەر خۆنەچمێنەکانی خۆی هەیە، بەڵام پیلانێک لە ئارا دایە و لە ساڵی شەست و شەش و لە شانزەی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷خەراپترە، بۆیە پارتیمان بۆ ڕێگری کردن لەو پیلانە بایکۆتی هەلبژاردنی کردووە، با هەلبژاردن لە دەستی سێهەم بێت و بۆ بەرچاو ڕوونیتان ئەم هەلبژاردنە دوا دەرفەتە بۆ کۆمەڵێک حیزبی کوردی بەرەو پوکانەوە دەڕۆن، کات زۆر ڕۆییە و کەمێکی ماوە، بۆیە لە ئێستاوە سەرەخۆشیتان لێدەكەین”.