به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی، ئه‌و دۆخه سه‌پێنراوه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریكی مێژوویی و ستراتیژییه و هه‌ڵقووڵاوی داخوازی و داواكاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ئاداری 2024) رێبوار بابكه‌یی، به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریكی مێژوویی و ستراتیژییه و هه‌ڵقووڵاوی داخوازی و داواكاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
رێبوار بابكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆخێكه كه به بڕیارێكی دادگایه‌كی به ناو فیدڕاڵیی دروست بووه و مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنكۆڵ بكات و له مافه‌كانی بێبه‌ش بكات.
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت به‌رگرییه‌كی ره‌وا و لۆژیكی له مافی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
بابكه‌یی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه دادگای به ناو فیدڕاڵی بۆ له‌مه‌ودوا نه‌بێته حاكمی ره‌وای هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر چی بیه‌وێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بیسه‌پێنێت.
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی بۆ ترسی ئه‌و پارته ناگه‌ڕێته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی زۆری په‌له‌مان، به‌ڵكو ترسه‌كه‌ی پێویستییه‌كی سیاسییه سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ته‌وژمه‌ی هه‌یه بۆ بنكۆڵكردنی دامه‌زراوه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت له بری ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه ببێته حاكمی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه نه‌یاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان “ئارمگری پارتی” و “ئیراده‌ی پارتی” تاقی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه شكست ده‌هێنن. گوتیشی، پارتی ناچێته ژێر باری ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێندراوه و ده‌بێت ئه‌م دۆخه راست بكرێته‌وه و دادگای فیدڕاڵ ده‌بێت سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بزانێت و نابێت له بری ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
رێبوار بابكه‌یی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پارتی نه‌چێته ناو هه‌ڵبژاردن و هاوكێشه سیاسییه‌كان، هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و هه‌ڵبژاردن و هاوكێشانه بێبه‌ها ده‌بن. جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی ئه‌و دۆخه سه‌پێنراوه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە بڵاوکردەوە.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، “لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتیی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خالەکانی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پڕۆسەی سیاسی دا”.
مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فیدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستووری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستوور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، و سەپاندنی هەموارە نادەستوریەكانی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەتی، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”.