رێبوار حەمەلاو شوانی
راستە ، زۆر لە مێژ بوو کوردستان چاوەروانی ئەو بڕیارەی بوو ، بەڵام بریارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەلومەرجێکدایە کە نەیارانی کوردستان و دەسەڵاتدارانی بەغدا و تاران زۆر لە مێژبوو خەونیان بە ڕێگە و فۆرمی جیاواز بۆ ڕێشەکێشکردنی گەلی کورد و قەوارەی کوردستان دەبینی ، بۆیە ، لەماوەی 33 ساڵی رابردووی حکوومەترانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەکی باش و مامەڵە و سوودبەخشی هەبوو و هەرگیز نەبووە جێگەی هەرەشە ومەترسی بۆیان ، بەڵام بەردەوام لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئاستەنگ وپیلانگێرییان لە دژی جێبەجێ دەکرد ،کەدەکرێت ئاماژەیە هەندێکیان بکەین
یەکەم ،، دەستوەردان لەکاروباری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی
دوووم ،، تێکدانی سەقامگیری بە ڕێگەی شەڕی میدیایی و تابووری پێنجەم
سێیەم ،، بەکارهێنانی هەندێک کەس و لایەن کە لە رابردووش لە رووی هەستی نیشتیمانپەوەری و کوردپەوەرییەوە لاواز بوون لە دژی هەرێمی کوردستان و یاسا و سەروەرییەکانی
چوارەم،، ڕێگریکردن لە پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانی کوردستان بە ڕێگەی پشتیوانکردن لە کەسانی مافیا و تاڵانچی و قاچاقچی و بواری دیکە
پێنجەم ،، بەکارهێنانی عێراق و دەسەڵاتەکانی لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و لە پێناو لاوازکردنی بە شێوازی جۆراوجۆرەوە
شەشەم ،، ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە پێناو ئیفلیجکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان
حەوتەم ،، پەلاماردانی مووشەکی و سەربازی لە پێناو دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و بە نائارام پیشاندانی هەرێمی کوردستان و چوونە دەرەوەی بازرگان و کۆمپانیان بیانییەکان
هەشتەم ،، بەکارهێنانی چەکی ئابووری وەک مووچە و بودجە لە پێناو شکاندنی ئیرادە و شکۆی خەڵکی کوردستان
نۆیەم ،، بەکارهێنانی کارتی هەڵبژاردن و ساختەکاری بۆ بە براوە پیشاندانی جاش و بەکرێگیراوەکانیان لە رابردوو بەتایبەت هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق و بەدیاریکراوە کەرکووک و موسڵ لە پێناو پشتیوانیکردنی لەو کەسانەی کە ئەوان وەک کارتێک دژی کوردستان بەکاری دێنن
دەیەم ،، بەکارهێنانی دادگای بەناوی فیدراڵی و بریاردان لە سەرهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئینجا نەهێشتنی مافی کورسی پێکهاتە نەتەوییەکانی کوردستان لە پیناو زیانگەیاندن بە قەوارەی دیموکراسی و پیکەوەژیان و ئینجا خۆسەپاندنێکی تر و داگیرکردنێکی تر لە ژێر ناوی هەڵبژاردنێک کە راستەوخۆ ئێران ژمارەی دەنگ و کورسییەکان بۆ ئەو لایەنانە زیاد بکات کە خۆی مەبەستێکی ئەوە بەو واتایەکی کە نیوەکەی تری خاکی کوردستان بە ڕێگە هەڵبژاردنێکی مینرێژکراو و زیانی قەوارەی هەرێمی کوردستان سوودی لێ ببینێت و ئەجێندا و ئەو خەونانەی کە نەیتوانی لە پیلانگێری 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەدەستینان بێنێت ئەوا بە ڕێگەیەکی جیاواز بەناوی هەڵبژاردن بەدی بهێنیێت .
بۆیە، بریاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕەتکردنەوەی هەڵبژاردنێکی سەپێنراو بەرێگەی دوژمنان و دیکتاتۆران لە بەغداوە رەنگە هەندێک درەنگ بێت بەڵام لە کۆتاییدا بریارێکی وردبینانە وژیرانە لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئەزموو ن ئیرادە و شکۆی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر پیلانگێری نەیارانی گەلەکەمان و بەرگریکردن لە ئیرادە و ئەو دیموکراسی وپیکەوەژیانەی کە لە پیناویدا خوێن و قوربانی بێ شومار بەخشراوە و لە هەمان کاتیشدا ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە بریارێکی خۆسەپێنەراویە بە سەر کوردستاندا .