گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رای دەگەیەنێت، پێویستە دادگای فیدڕاڵی بوەستێنرێ و هەر زوویش دژایەتی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیمان كرد.
سەعد مەلا عەبدوڵا گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە میدیای “وشە” ڕای گەیاند، زوو ڕامانگەیاندووە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی هێندەی دژایەتی قەوارەی یاسایی كورد دەكات وەك نەتەوە بابەتێكی یاسایی نیە، پێویستە دادگای فیدڕاڵی بوەسێندرێت.
هەوەها زیاتر گوتوویەتی: بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەباش دەزانین و دەبوو هەموو حزبانەی بوونیان هەیە لە پەرلەمان و حكوومەت لە بەغدا وەك هەڵوێست بكشێنەوە، بە كشانەوەی كورد بە كۆدەنگی هۆكارێكی كاریگەر دەبێت بۆ بەخۆداچوونەوەی سەرانی عێراق.
هێمای بۆ ئەوەشكردەوە: کەیەكێتی و هەموو لایەنەكانی تریش بایكۆتی عێراق بكەن، ئەمڕۆ باشترە لە بەیانی، دەبوو زوتر ئەو هەنگاوە بندرایە ئەوە لەكاتێكدایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ بڕیاری دا بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات و قبووڵ نەكات سیستمێكی سەپێنراو هەبێت و هەڵبژاردن بەڕێوە ببات.”