مەكتەب سیاسییەكی سۆسیالیست : بارودۆخ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه
دوا بەدوای ئەوەی ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و وریایی به سه‌رانی ئێستای عێراقدا، به‌و دۆخه‌وه ناتوانین له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بمێننه‌وه، بۆیه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌وتوونه‌ته خاڵی بڕیاردان كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن یا نا.
لوقمان پێنجوێنی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به میدیایەکی کوردی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، هیچیان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه، بارودۆخی سیاسی و ئابووری، له‌بار نییه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواكه‌وتووه، دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك بڕیاری تری قورس‌تر بدات بۆ له‌كارخستنی ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان.
هاوکات ئه‌و ده‌شڵێت: حزبه سیاسییه‌كان له ناوخۆ ناكۆكن به‌م بارودۆخه گرژی و ئاڵۆزییه بڕۆنه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ترس هه‌یه كاری نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه، ده‌بێت پڕۆسه‌كه به هه‌ردوو ڕووه‌كه‌دا ببینین، كێشه‌ی گه‌وره بۆ كوردستان دروست بكات، نه‌كرێت باشتره.
به‌رپرسه‌ی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو: شه‌رعییه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه، له په‌رله‌مان بڕیاری دروست بدرێت و وه‌ڵامی هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بدرێته‌وه كه دژی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان بووه.
دووپاتیشی كردۆتەوە كه دادگای فیدراڵی عێراق، خۆی خستووه‌ته جێی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه، ئێمه وه‌ك لایه‌نه‌كانی سیاسیی كوردستانی به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، هۆكارین له‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا دێت.”