پارتی بە هەڵوێستی ئەمڕۆی تەڵەیەكی گەورەی فەیلەقی قودسی ئێرانی كە بۆ هەرێمی كوردستانی دانا بوو پۆچەڵ كردەوە.
ماڵپەڕی وشە بە پشت بەستن بە كۆمەڵێك زانیارییەوە پیلانێكی مەترسیداری فەیلەقی قوودسی ئیرانی ئاشكرا كردووە و بڵاو كردۆتەوە، دەقی راپۆڕتەكە وەك خۆی بڵاو دەكەنەوە .
ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئادار، بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دەباشان، تیمێكی تەكنیكی پسپۆڕی هەڵبژاردنی فەیلەقی قودسی ئێرانی كە پێكدێن لە هەشت كەس لە قەڵاچوالان و دەباشانن و چەندانجار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و دەزگای زانیاری و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بەجیا كۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی نەخشەی هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، تیمەكە كە شارەزاییان لە هاككردنی ئامێرەكانی دەنگدانیشدا هەیە دواجار نەخشەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان پەسەند كردووە كە لای خۆیانەوە بەمشێوەیە بوو، پارتی 32 كورسی دەهێنێ و یەكێتی 27 كورسی و نەوەی نوێ 14 كورسی و بەرەی گەل /لاهوور شێخ جەنگی/ نۆ كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی هەشت كورسی.
تیمەكەی ئێران بەوەیشەوە نەوەستاون، شەش كورسییان بۆ كۆمەڵی دادگەری داناوە و دوو كورسیش بۆ گۆڕان و دوو كورسی تریش بۆ لایەنەكانی تر.
ئەو پیلانداڕێژییەی یەكێتی لە كاتێكدا بوو كە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی حوزەیران بەرێوە بچێت، بەڵام پێدەچێ بە بڕیاری پارتی كە تێیدا بایكۆتی هەڵبژاردنی كردووە ئەو نەخشەی یەكێتی و ئێران گۆڕانكاری بەسەردا بێت.
پێدەچێ پیلانی ئەو هاككەرانەی ئێران و بەڵێنەكانی تری ئەو وڵاتە هۆكاری سەرەكی بێت كە یەكێتی بەرانبەر ستەمەكانی دادگای فیدراڵی و بەغدا هیچ قسەیەكی نییە، تەنانەت لە هەموو بڕیارەكاندا پشتگیری بەغدا دەكات و باكی بە كوردستان نییە.