لە ڕاگەیەندراوێکدا پارتی چاکسازیی تورکمان بڵاویکردەوە” ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانییەوە زۆر لەوە بەهێزترە کە بە نا دەستووری و نایاسایی بیانەوێت سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوەشكراوە ” مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە و گرنگترین بڕیاری دا بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی گەل و کوردستان كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بڕیاری نا دەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نا دەستووری و لە سایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەین کە هەموو کات جەنابی سەرۆک سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردووە، جەختی لە بەشدارییان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردووەتەوە”.