پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزینی تۆمار کردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕیش بە 2150 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت ڕووی لەدابەزین کردووە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 520 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 477 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 455 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 390 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.