مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ڕاگەیاند تەنیا مۆڵەتی ئەنجامدانی یەك عومرە بە عومرەكاران دەدرێت.
وەزارەتی حەج و عومرە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڕیاری سنوورداركردنی ئەنجامدانی عومرەی لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵخی و و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ كەسانی دیكە گەڕاندەوە و دەڵێت “یەك عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵخی و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ كەسانی دیكە و هاوكاریكردن لە ڕێكخستن و ئاسانكردنی كارەكان بۆ موسڵمانان.”
وەزارەتی ناوبراو لە درێژەی ڕاگەیاندراوەكەی ڕوونكردنەوەی زیاتر دەخاتە ڕوو و دەڵێ “كاتێك لە سەكۆی ئەلیكترۆنی نسك داوای مۆڵەتی ئەنجامدانی عومرەی دووەم دەكەیت، نامەیەكت ئاراستە دەكرێت كە نووسراوە (مۆڵەت بەخشین شكستی هێنا) ئەمەش لە پێناو عومرەكارانی دیكە.”