پشتیوان كەریم- حاجی ئۆمەران:
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ڕایگەیاند: لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی زیاد بووە، 10%ی كەلوپەلەكانیش لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێن.
سیروان حسین، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و مانگی ڕەمەزان كاریگەری نەبووە لەسەر جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بگرە زیادیكردووە.
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: بەگشتی زۆرترین ڕێژەی ئاڵوگۆڕ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 90% كەلوپەلەكان هاوردەی هەرێم دەكرێن، لە هەرێمی كوردستانیشەوە 10٪ی كەلوپەلەكان هەناردە دەكرێن”.