هیوا ساعدی
داگیركەرانی كوردستان بۆ لە ناو بردنی ئەم مێژوو زێڕینەی كورد و كوردستان دیرۆكی بە دوور لە ڕاستی ئێران بە ٢٥٠٠ ساڵ دادەنێت جەژنی نەورۆزی میترایی و زمان و كولتوور و دابونەریتی نەتەوەی كورد لە سەر خاكی كوردستان بە ناوی خۆی ئاسیمیلە دەكات و زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ فەرمانڕەوایی مێژوویی لە دیرۆكی كوردستان دەسڕێتەوە ئەم مێژووییە بە ناوی كرۆش دەكات كە ئەم كەسە لە دەرگای ماد و كورد فامی كردووەتەوە و تا ئێستاش هەر بە نان و ئاوی كوردستانن .
ئەوانەی خۆیان بە ئێرانی دەزانن كورد لە چوارچێوەی خاكی ئێران دەبینن بە سڕینەوەی مێژووی شارستانیەتی كوردستان و نەورۆز و بە شەریك و برا بەش دانانی گەلانی داگیركەر گەورەترین ئیهانە بە باوەڕی گەلی كوردستان دەكەن داگیركەران لە هیچ ڕوویەكەوە ئامادە نین ڕێز لە بەهاكانی باوەڕ و ژیانی كورد بگرن یان دەیسڕنەوە یان ئەوەتا بەناوی خۆیان باسی لێوە دەكەن .
لابردنی تاریخی ٢٧٠٠ ساڵەی نەورۆز دانانی تاریخی ٢٥٠٠ ساڵ ساختە كاری و داگیركاری جینایەت و كاولكاری فارس و عەرەب و تورك بەڵگەیە بۆ مێژووی كورد و كوردستانی بوونی كولتووری نەورۆز كە سیمبولی دیموكراسی نەتەوەی سەرفرازی كوردستانە .
لە دیرۆك و مێژووی كورد دا ئەم ساڵ ٢٧٢٤مین نەورۆز بەرز ڕادەگرین و بە هۆشداریدان بە داگیركەرانی فارس و تورك و عەرەب ، داگیركاری و جینایەتیان لە كوردستان بە جینۆساید و تاوانی دژە مرۆیی و نێونەتەوەیی دەزانین .