زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێكدا كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، كەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەكاندا. لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و پارێزگای دهۆك”.
لەبارەی كەشی سبەی سێشەممە، 19-03-2024، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەكاتەكانی بەیانیدا پاشان كەشەكە بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆكاتەكانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە. شایانی باسە بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت. كاریگەری ئەم شەپۆڵە تاكاتەكانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری رۆژهەڵات” .