زاری كرمانجی-سۆران:
شەوی رابردوو، شەپۆڵێكی بارانبارین، هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، بۆ ئەم مەبەستە تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران، لە حاڵەتی ئامادەباشی دان.
ڕائد ڕەوەند هاودییانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە شێوەی 24 كاتژمێری لە ئەركدان، بەڵام بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاو یا سروشتی، تیمەكانی بەهانا چوون و ئێشگریمان هەیە، كە بەپێی سنووری جوگرافی بەسەر بنكەكان دابەشكراون، بۆ پاڵپشتیكردنی تیمەكانی دیكە.
هەروەها گووتیشی: بۆ مەترسی دروستبوونی لافاو هەر حاڵەتێكی دیكە، تەواوی تیمەكانمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاگادار كراونەتەوە.