زاری كرمانجی :
لە رۆژانی رابردوو، وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق، بڕە پارەیەكی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی تەواوی پارەكە دابەش كردنی موچەی مانگی شوبات دەستی پێنەكردووە، زاری كرمانجی زانیاری بڵاو دەكاتەوە .
سەرچاوەیەكی ئاگادار، نەی ویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی لەوە كردەوە، حكومەتی عێراق ئێستا تەنها 560 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكردووە بە مەبەستی دابەش كردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران، ئەمەش موچەی سەرجەم وەزارەتەكان نییە، هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پێشمەرگە و هێزەكانی دیكەی ئەمنی و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە ڕەوانە نەكراوە .
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشی كرد:” لەو بڕە پارەی ڕەوانەكراوە، 380 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە، تا ئەو بڕە پارەیە رەوانە نەكرێت ناتوانرێ خشتە رابگەیندرێت و موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دابەش بكرێت و بەشەكەی دیكە بێ موچە بن، ئەمە جۆرێك لە نادادیی دروست دەكات .
گووتیشی:” لە ئاستی باڵا لە كوردستان قسە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كراوە و هەوڵەكان بەردەوامن تا موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە رەوانە بكرێت و دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەبێ كێشە ناوبراوە، هیچ پاساوێكی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق نەهێشتۆتەوە.