شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، سەرنج دەخاتە سەر ئەو پرسیارە، ئایا بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشك.
د.ئازاد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” بەرزی پەستانی خوێن بەشێوەیەكی بەرچاو هۆكارە بۆ جەڵتەی دڵ، بۆیە زۆر گرنگە رێژەی پەستانی خوێن لە ئاستی ئاساییدا بهێڵیتەوە و بەردەوام چاودێری ئاستی پەستانی خوێنت بكەیت و ئەگەر بەرز بوویەوە كار بۆ كەمكردنەوەی بكەیت، بۆ ئەوەی بەردەوام رێژەكەی ئاسایی بێت.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” پێویستە رەچاوی رێنماییەكان بكەیت و رێژەیەكی كەم خوێ لەنێو خواردن بەكاریهێنیت، هەروەها لە خواردنی پڕ چەوریش دووربكەویتەوە و میوە و سەوزە و ماسی بە بەردەوامی بخۆی.