زاری كرمانجی-سۆران
شەوقی مستەفا سورچی، بەرپرسی باژێڕوانی مەكۆی كۆڕان لە سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ وەرگرتن و دیاری كردنی كاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەر حیزب و لایەنێك میكانیزمی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆ نموونە بە دوو ڕێگا سیڤی وەردەگیرێت بۆ خۆ پاڵاوتن، یەكێكیان پێویستە ئەندامی حزبی بێت، ئەوەی دیكەش مامۆستایەكی زانكۆیە یان پسپۆڕو شارەوایی بوارێكە، دواكاری لە ڕێگەی بزوتنەوەكەمان پێشكەش دەكات، دوای هەڵسەنگاندن و دانیشتن لەسەری بەپێی پێویستی و پسپۆرییەكەی بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
گووتیشی: ” وەك دیارە مەكۆكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە زۆربەی شارەكان هەن، لەوانەیە لە هەریكەو كەسانێك داواكاری و سیڤی خۆیان پێشكەش بكەن، بەڵام بەپێی ئەوەی لە سنووری بازنەی هەولێر دەورووبەری 35 كاندیدمان هەیە، بۆیە ناتوانین ئاماژە بەم ناوانە بكەین كە تائێستا سیڤیان پێشكەش كردووە، چونكە لەوانەیە كەسی واهەبێت ڕاستەوخۆ لەم سنوورانە لە هەولێر سیڤی پێشكەش بە لیژنەی باڵامان كردبێت”.
دەشڵێت: ” لەناو سیڤییەكان ڕەگەزی ئافرەتیش هەیە، تا 22ی مانگ بەتەواوی ناوەكان یەكلایی نەكرێنەوە ناتوانین بڵێن، فلان كەس و ئەوەندە كەسە لە سنوورەكەمان كاندید دەكرێن، بەشێوەیەكی گشتیش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا چونكە پرۆسەیەكی دیموكراسی و چارەنووسە.