سەردار قازی ـ رواندز:
مام سمایل، یەكێك لە پیاوە بەساڵاچووەكانی سنووری شارەدێی وەرتێ ـیە، كە لەماوەكانی رابردوو ناوبانگێكی باشی هەبوو.
ماوەیەك پێش ئێستا لە یەكێك لەكەناڵە ئینتەرتێیمنێتەكان مام سمایل ـی وەرتێ، دەركەوت هەرزوو گوفتارە خۆشەكانی بوونی باسی گەرمی سۆشیال میدیا.
لەگرنگترین ئەو گوتانەی مام سمایل، كە شوێنكەوتوێكی زۆری لەسۆشیال میدیا هەبوو ئەوەیە كە بەراشكاوی دەڵێت، لەسەردەمی گەنجی خۆیدا دڵداری زۆری كردووە و ئێستاش دڵی خواستی ئەوەی هەیە.
لەئێستادا بەهۆی نەخۆشیەوە لەسەر جێگا كەوتووە، وێنەی نەخۆشكەوتنەكەی سۆشیال میدیای تەنیوە.