زاری كرمانجی-سۆران
عارف جەلال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 6ی سۆرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت ” لەسنووری ئیدارەی سۆران واتە لە حاجی ئۆمەران تا سنووری شەقڵاوە ناوی 24 كاندیدمان لەگەڵ 4 یەدەگ، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردوون و بەرزمان كردوونەتەوە بۆ سەرووی خۆمان”.
گووتیشی: ” لەنێو ئەو كەسانەی كاندیدمان كردوون 4 ڕەگەزی ئافرەتیشی تێدایە، بەگشتی ئەو كاندیدانەی دەستنیشان كراون لە پسپۆری جۆراو جۆرن، بەپێی پێویستی و تایبەتمەندی دیاری كراون.