مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مینێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كرێكارانی دۆمبەڵان دەتەقێتەوە و زیاتر لە 20 كەس دەبنە قوربانی.
دوێنێ شەممە 16ـى ئادار، لە بیابانەكانی باشووری ڕەققە، مینێكی چێنراوی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كرێكارانی دۆمبەڵان تەقییەوە و بەو هۆیەوە 16 كەس گیانیان لە دەستدا و چواری تریش بە سەختی بریندار بوون.
سەرچاوە هەواڵییەكان لە ڕەقە ڕايانگهياند “ئۆتۆمبێلەكە، جووتیارانی گوندی ئەلشورەیدەی سەر بە شاری ئەلسەبخای هەڵگرتبوو و لە كۆكردنەوەی دوومەڵان دەگەڕانەوە.”
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، نۆ لە قوربانییەكان ئافرەتن و چواری تریشیان بە سەختی بریندار بوون.
هاوكات هەفتەی ڕابردووش لە هێرشێكی چەكدارانی داعش لە بیابانی كەباجبی گوندەواری باشووری دێرەزووری سووریا، بۆ سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی كرێكارانی كۆكەرەوەی دۆمبەڵان، نزیكەی 40 كرێكار كە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوو گیانیان لە دەستدا.

ههفتهى رابردوو 40 كرێكارى كۆكهرهوهى دۆمبهڵان له هێرشێكى چهكدارى داعش كوژران