شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، باس لە گرژبوونی ماسوولكەكان دەكات و هۆكار و چارەسەرییەكانیش دەخاتەڕوو.
د. بڕوا دلشاد، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكان و پێكانە وەرزشییەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” رەقبوون و هەستیاری ماسوولكەكان كاتێك روودەدات كە ماسوولكە كورت و درێژ دەبێتەوە، هەروەها چۆنیەتی چارەسەرییەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە.
- دانانی گەرمی لەسەر شوێنەكە دەبێتە هۆی رۆیشتنی زیاتری خوێن بۆ ئەم شوێنە .
-راكێشانی ماسوولكەكان دەبنە هۆی درێژبوون و خاوبوونەوەی.
-وەرزشكردن و ماندووكردنی هۆكارە بۆ پشوودانی ماسوولكە.
-قیتی و راستبوونی جەستە .
-مەساجكردن - پەستانكردنە سەر شوێنی ئازار، وا دەكات گرژبوونی شوێنەكە خاو بێتەوە.