گووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند ” توركیا پێی راگەیاندووین بۆرییەكانی نەوت بۆ هەناردە كردنەوەی نەوت ئامادەن، بۆیە لیژنە هونەرییەكان كار دەكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا”.
عاسم جیهاد گووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند” لیژنە هونەرییەكان لەنێوان بەغداو هەولێر كار دەكەن بۆ تەواوكردنی رێككەوتنی كۆتایی و شەفاف لەنێوان هەردوولا، بۆ كۆتایهێنان بەو ناكۆكییانەی لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە”.
عاسم جیهاد زیاتر رونیكردۆتەوە” رێككەوتن لەگەڵ لایەنی توركی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت قورس نییەو لەگەڵ توركیا قسەمان كردووەو وەڵامەكەیان ئەوەیە كە بۆرییەكان ئامادەن”.