مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ترەمپ لە پەیامێكی هەڕەشە ئامێزدا هۆشداری دەدات ئەگەر نەبێتەوە بە سەرۆك، ئەمەریكا دەبێتە گۆمی خۆین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و كاندیدی پارتی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، لە پەیامێكدا هۆشداری بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەدات و ڕاگەیاند كە ئەگەر سەركەوتن بەدەستنەهێنیت، ئەمەریكا هەڵبژاردنی تر بە خۆوە نابینێت، یان ئەگەر بكرێت ئەوە هیچ مانایەكی نابێت.
ترەمپ لە چوارچێوەی پەیامەكەیدا هۆشداری بە چین دەدات و دەڵێ ئەگەر ببمەوە بە سەرۆكی ئەمەریكا 100 % باج زیاد دەكەم لەسەرتان، دەشڵێت “بڕیارتان داوە كارگەی گەورەی دروستكردنی ئۆتۆمبێل دابمەزرێنن و كار بە ئەمەریكییەكان نەدەن، منیش 100% باج دەخەمە سەر هەر ئۆتۆمبێلێك لە سنوورەكانمانەوە بێت تا نەتوانن بیفرۆشن.”
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، لە كۆتا پەیامەكەیدا هیوای خواست ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمەریكا بەر لەوەی ئەو وڵاتە ببێتە گۆمێكی پڕ خوێن.