زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی كۆمەڵێك بەڵگەنامە ئەو فڕۆكەوانەی شاری هەلەبجەی كیمایاباران كرد لە لایەن جەلال تالەبانی، سەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئازاد كراوە.
ئەو فرۆكەوانە كە ناوی (تارق ڕەمەزان) بوو، بەم كارە دڕندانەیەی بووە هۆی شەهید كردنی 5 هەزار هاووڵاتی بێ تاوانی شاری هەلەبجە، دوای رزگار كردنی عێراق دەستگیر كرا، بەڵام دواتر لەسەر فەرمانی جەلال تاڵەبانی ئەو فڕۆكەوانە ئازاد كرا.
لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی تەلەفۆنی جەلال تاڵەبانی لە ڕێگەی كەسێك لە سكرتارییەتەكەیەوە بە ناوی نزار، رۆژی پێنجشەممە 25-10-2007 تەلەفۆن كراوە و فەرمان دراوە بۆ ئازادكردنی تارق ئیبراهیم رەمەزان بە كەفالەت.