زاری كرمانجی-سۆران:
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەمەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە لە هەردوو رۆژەكەدا لە هەندێ شوێن و ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکەباران لە هەندێ ناوچەدا.
راشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی یەك شەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێ ناوچەدا.
ئاماژەی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 20
سلێمانی: 18
دهۆک: 18
کەرکووک: 22
هەڵەبجە: 21
زاخۆ: 19
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 9
گەرمیان: 24