زارى کرمانجى-سۆران:
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند: ”وڵاتانی ئەندامی (گرووپی 7) ئامادەن بە سزای توندی نوێ وەڵام بدەنەوە، لەوانە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ئایر بۆ ئەوروپا، ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەردەوام بێت لە گواستنەوەی مووشەک بۆ ڕووسیا.
گرووپی حەوت ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕاپۆرتانەی نیازی ئێران بۆ گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا دەردەخەن زۆر نیگەرانکەرن.