شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، باس لە ناڕێكی سوڕی مانگانە دەكات، هەروەها دەشڵێت” نزیكەی 20-30%ی خانمان بەدەستییەوە دەناڵێنن.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان، دەڵێت” ناڕێكی سوڕی مانگانە یەكێكە لەوانەی كە نزیكەی 20-30%ی ئافرەتان بەدەستییەوە دەناڵێنن و دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و بیركردنەوەی زۆر لێی، لەم بابەتە تەندروستییەدا چەند هۆكارێكی سەرەكی دەخەینەڕوو، لەوانەش:
- گۆشتی زیادە لە ناوپۆشی منداڵدان یان ملی رەحم.
- گرێی ریشالی منداڵدان.
-نەخۆشی ناوپۆشی منداڵدانی كۆچبەر.
- ئەستووربوون یان شێرپەنجەیی ناوپۆشی منداڵدان، یاخود بەشەكانی تری كۆئەندامی زاوزێ.
-تێكچوونی خوێن مەین.
- هەوكردنی ناوپۆشی منداڵدان.
- نەخۆشەكە هەندێك دەرمانی خواردووە كە كاریگەرییان لەسەر سوڕی مانگانە هەیە، وەكو رێگری لە دووگیانی هۆڕمۆنی، لەولەب و …هتد.
- دروستبوونی كێشە لە كاركردنی ناو ناوپۆشی منداڵدان، ئەمەش باوترین هۆكارە، دوای دڵنیابوون لەوەی كە هیچ هۆكارێكی تری نییە دەستنیشان دەكرێت.
- تێكچوونی هێلكەدان، كە لەوانەیە بە چەند هۆكارێكەوە بێت، گرنگترینیان بریتین لەمانە:
-نەخۆشییەكانی غودەی دەرەقی
-كیسی هێلكەدان
-بەرزی هۆڕمۆنی شیر
-دابەزاندنی كێشی خێرا یان باری دەروونی