زاری كرمانجی-سۆران:
رۆژی شەممە 16ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقڵیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە. دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.