زاری كرمانجی-سۆران:
ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن، كە هاوپەیمانی سەرەكی بافڵ تاڵەبانییە، دەڵێت: كەركووك قودسی كوردستان نییە، كوردستان هەموو قودسی عێراقە، هەولێر لە باكووری عێراق بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراق، مەبەستم ئەوەیە كەركووك بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراق، هەرگیز قبووڵی ناكەین و سازشی لەسەر بكەین، كەركووك بەخوێن و قوربانیدان ئازاد كراوە، هەروەها بە رێككەوتن لەگەڵ برایان لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ لەبەردەم راگەیاندندا دەڵێم پۆستی پارێزگا پشكی یەكێتییە كە هاوپەیمانی ستراتیژمانە، بێگومان نكوڵی ناكەین ئەوە شتێك نییە لێی بترسین یان شەرمی لێبكەین.