زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ 16ی ئادار، 36 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، تاوانێكی كۆمەڵكوژی كە لەلایەن ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆرەوە دژە بە نەتەوەی كورد و لە دوا ساڵەكانی شەڕی عێراق- ئێران شاری هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی و گازی سارین بۆمباران كرا.
لە ئەنجامی ئەو تاوانە، ٥ هەزار كەس دەسبەجێ گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 10 هەزار كەسی تریش بریندار بوون، تا ئێستایش زۆرێك لە خەڵكی ئەو شارە بەدەست شوێنەواری كیمیابارانكردنی شارەكەیانەوە دەناڵێنن و تا ئێستەیش ئاسەواری چەكی كیمیایی بەسەر ژماریەك لە بریندارەكانەوە ماوە و تا ئێستە ژماریەك منداڵی بێسەروو شوێن نەدۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری هەڵەبجە و شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان یادی 36 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكرێتەوە و چەند چالاكییەك بەڕێوە دەچن، شوێنی چالاكییەكان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و چەند شوێنی دیكە دەبێت بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و بەرپرسانی حیزبی و حكوومی یادی ئەو كارەساتە دەكرێتەوە.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2010 لە پەرلەمانی عێراق و دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بە جینۆساید ناسێندرا.
وێنەی عومەر خاوە بە كۆرپەكەی ناو باوەشییەوە بوو بە هێما و سیمبۆلی هەڵەبجە و لە هەموو دونیا دەنگی دایەوە.