زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان و ته‌واوی قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
هەروەها جەخت دەکاتەوەو دەڵێ: پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، بۆیه ئێستاش ئه‌ركی هه‌مووانه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی بیانپارێزن و گیانی شه‌هیدان و دڵی خێزان و كه‌سوكاریان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێین.
ئەمە دەقی پەیامەیەکە:
مه‌رگه‌سات و تاوانی سامناكی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز نه‌وازش بۆ گیانی پاكی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان داده‌نوێنین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاریان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییانه ده‌نێرین كه هێشتا به شوێنه‌وار و پاشماوه و نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و تاوانه‌وه، ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردن كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لی سته‌ملێكراوی ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپه‌روه‌ری كوردستان كراوه، ته‌نیا گوناهیشی ئه‌وه بووه له وڵاتی خۆیدا داوای ماف و ژیان و ئازادی و شكۆمه‌ندی كردووه. ئه‌گه‌ر هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بوایه، ته‌نیا جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان، بناسرێن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان و ته‌واوی قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له هه‌موو بواره‌كانیشدا باشترین خزمه‌ت بكرێن. بۆ ئه‌مه پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ڕێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژیی ئاوا له هیچ شوێنێك دووباره ببنه‌وه.
ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، بۆیه ئێستاش ئه‌ركی هه‌مووانه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی بیانپارێزن و گیانی شه‌هیدان و دڵی خێزان و كه‌سوكاریان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/3/16