زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بۆ یەكەمجار لە ڕێگەی نازوورەوە چارەسەری نەخۆشێك كرا. بەگوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ، یەكەمجارە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شتی وا دەكرێت.
گەنجێك كە چەندین ساڵ بوو بە دەست سەختی قوتدانی خواردن و خواردنەوە دەیناڵاند بەهۆی تەسكبوونەوەی بەشی سەرەوەی بۆڕی خواردن سورێنچك، لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ، لەڕێگەی نازوورەوە بە بەكارهێنانی ئامێری (Savary Dilator) بێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چارەسەری پێویستی بۆ كراو و بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەكە، یەكەمجارە ئەم جۆرە نازوورە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەكە، پاڵپشتی بەردەوامی مەلامستەفا بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیان پالنەر و هاندەرێكی سەرەكییە بۆ بەردەوامی ئێمە.