دەربارەى ئێمە
پەیوەندى
دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • سیاسەت
    ئیسرائیل: دوور نییە خامنەیی بكەینە ئامانج

    فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەیشتنە ئاسمانی ئێران

    هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەوەستاوە

    وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئێران هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و باجەکەشی دەدات

    تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران درێژكرایه‌وه‌

    حەماس ستایشی ئێران دەكات

    حەماس ستایشی ئێران دەكات

  • ناوخۆ
    وەزارەتی بازرگانی: ئەم بارودۆخە کاریگەری لەسەر بازاڕ دروست نەکردووە

    لە چیای قەلەندەر ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە

    كاكردن و سواڵكردنی منداڵان لەسەر شەقام قەدەغە دەكرێت

    پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووه‌می سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا

    وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبارەی قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێران دەخوێنن دەرکرد

    وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی دواخست

  • ڕاپۆرت
    وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات

    لەسەر تابلۆی زۆربەی دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لە جیاتی كوردی نووسینی بیانی بەكاردەهێنرێت

    بۆ ڕێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر ڕێنمایی بە هاووڵاتییان دەدرێت

    رەفتاری شەڕانگێزی لە ئاست منداڵ تاكێكی توندوتیژ بەرهەم دێنێت

    دەبێت  ئەنجوومەنی بەخێوكاران توانای بڕیاردان و یەكلاكردنەوەی كێشەكانی هەبێت

  • دیمانە
    پێدانی شەكر بەهەنگ لە كوێستانەكانی ئیدارەی سۆران قەدەغە دەكرێت

    ڕێنمایی بە هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران دەدرێت

    د.زێدان برادۆستی: بەبڕیاری سیاسی گرفت لەبەردەم ڕەوانەكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی كوردستان دروست دەكرێت

    سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا: كارو چالاكی زۆرمان لە بەرنامە و پلاندایە ئەنجامیان بدەین

    “پێویستە لە جیاتی نۆژەنكردنەوە بینای نوێ دروست بكرێن”

    الاء صلاح ئەسعەد : هەراسانکردن ڕێگرە لە کارکردنی ئافرەتان

  • بیروڕا
    سەرۆك بارزانی پارێزگاری لە ماف و ئیرادە و كەرامەت

    پەیامەك بو قەیس خەز عەلی؛ ل عیراقێ، بازێن سیاسەتێ ب نهێنی و ڤەشارتی كارێن خۆ دكەن، تنێ سیاسەتا دروست ل عیراقێ دكەن.

    كوردستانی خۆڕاگر و بەهێز بەرامبەر عەقڵیەتی ستەمكاری و شۆڤێنیزمی عێراق

    مەسروور بارزانی ، تێكشكێنەری پیلانی نەیارانی كوردستان

    میلشیاكان عێراق تاڵان دەكەن بۆ شاردنەوەی پەلاماری هەرێم دەدەن

    بیانووە نەبڕاوەكانی عێڕاق كەی كۆتایی دێن؟

    سەردەمێكی نوێی هاوبەشی و پشتبەستن بەخۆ

    سەردەمێكی نوێی هاوبەشی و پشتبەستن بەخۆ

  • جۆراوجۆر
    توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ با به‌ ئاوی سارد خۆیان نه‌شۆن

    زانایان بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نوێ كۆتایی بە گرفتی كەچەڵی دەهێنن

    کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

    نرخی زێڕ و دۆلار فڕی

    نرخی زێڕ و دۆلار فڕی

    نەتەوە یەكگرتووەكان: رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا گەیشتووەتە نزمترین ئاست

    زانكۆی سۆران مۆڵەتی خوێندن ڕادەگەیەنێت

    زانكۆی سۆران مۆڵەتی خوێندن ڕادەگەیەنێت

  • وەرزشی
    ڕێگاكانی پێشكەوتنی یاری تۆپی باسكە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان

    فیفا بۆ مۆندیالی یانەکان لەبەردەم کارەساتدایە

    ململانێی نێوان رۆناڵدۆ و مێسی کۆتایی نەهاتووە

    هاوڕێیەکی رۆناڵدۆ لە خامێس رۆدریگێز و راهێنەرەکەی دەدات

    ڕۆیا ئەحمەد، ڕێژەی ئافرەتان لە نێو تیپ و یانە وەرزشییەكانی سنووری سۆران وەك پێویست نیە

    كاپتن هۆشەنگ، پشتگیری نوسینگەی “مەلا مستەفا بارزانی” بووە هەوێنی سەركەوتنەكانمان لە پاڵەوانیەتی تایكواندۆی جیهانی لە وڵاتی كۆریای باشوور

  • هەفتەنامە
    722 zarikrmanji

    722 zarikrmanji

    721 zarikrmanji

    721 zarikrmanji

    720 ZARIKRMANJI

    720 ZARIKRMANJI

    719 ZARIKRMANJI

    719 ZARIKRMANJI

    718 zarikrmanji

    718 zarikrmanji

    ZAR 717

    ZAR 717

    Trending Tags

  • ئەرشیفی مالپەری کۆن
    • سیایەت
    • ناوخۆ
    • ڕاپۆرت
    • دیمانە
    • بیروڕا
    • جۆراوحۆر
    • وەرزشی
    • هەفتەنامە
No Result
View All Result

Home ناوخۆ

بەیاننامەيه‌ك له‌ ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستانه‌وه‌

1 ساڵ له‌مه‌وپێش
بەیاننامەيه‌ك له‌ ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستانه‌وه‌
3
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی و یاسایی بەرانبەر ئه‌و ئاراستە نوێیەی دادگەی ئیتیحادی باڵای عێراقی لە بڕیارەكانی ئەم دواییەیدا لەخۆی گرتووە له‌بارەی ئەو سكاڵایانه‌ی دژ بە هەرێمی كوردستان بەرز كراونەتەوە، كە چەندین سەرپێچی لەخۆ گرتووە بۆ دەقە دەستورییە ڕوونەكان و بنەما یاساییە چەسپاوەكان، هەروەها لە ڕوانگەی باوەڕبوونمان بە سیستەمی فیدرالی لە عێراق، ئێمە لە ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان – عێراق، گرنگترین تێبینییە یاساییەكانمان له‌بارەی ئەو سەرپێچییانە بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو:

1- دادگەی ئیتیحادی باڵا خۆی خستۆتە شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان، بە جۆرێك لە حوكمی دەعوای ژمارە (83) و هەردوو یەكخراوەكەی (131) و(185)/ ئیتیحادی/2023، چەندین دەقی یاسایی تەشریع كردووە لە بەندەكانی (دووەم) و(سێیەم) و(چوارەم) و(پێنجەم)ی حوكمی ئاماژەپێكراودا، ئەویش دوای ئەوەی بڕیاریداوە بە نادەستورییبوونی هەندێك ماددە و بڕگەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو. ئەمەش پێشێلكردنێكی ڕوونە بۆ ماددە (93)ی دەستوری عێراقی ساڵی (2005)، بە تایبەت بەندی (یەكەم)ی، كە تیایدا كاری دادگەی ئیتیحادی باڵا كورت كراوەتەوە سەر پیادەكردنی تایبەتكاری چاودێریكردنی مەودای دەستوریبوونی یاسا و پێڕەوە بەركارەكان. بۆیە هێنانەكایەی دەقی یاسایی لە بڕیاری دادگەی ئیتیحادی باڵا دەستوەردانە لە تایبەتكارییەكانی دەسەڵاتی یاسادانان و سەرپێچییەكی ڕوونە بۆ ماددە (47)ی دەستوور كە دەقی كردووە لەسەر ئەوەی هەر دەسەڵاتێك پیادەی تایبەتكارییەكانی خۆی دەكات لەسەر بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان.

2- پابەند نەبوونی دادگەی ئیتیحادی باڵا بە عەریزەی دەعوای داواكار، بەجۆرێك داواكاری دەعوای ژمارە (83)ی ئاماژەپێكراو، داوای هەڵوەشاندنەوەی یازدە كورسییەكەی (كورسییەكانی كۆتا)ی نەكردووە، بەڵكو داوای دووبارە دابەشكردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە بەسەر پارێزگەكانی هەرێم بەگوێرەی پێوەری ژمارەی دانیشتووان، كەچی دادگەی ئیتیحادی باڵا لە بەندی (یەكەم)ی حوكمەكەیدا بڕیاری داوە بە نادەستوریبوونی دەستەواژەی (یازدە) لە ماددەی یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی هەمواركراو، ئەمەش داواكار لە عەریزەی دەعواكەی داوای نەكردبوو، بەم پێیەش ئەمە دەبێتە پێشێلكردنێكی ڕوونی ئەو بنەمایەی لە یاسا و لە دادگەریدا چەسپاوە كە دەڵێت: دەعوا لە چوارچێوەی عەریزەكەیدا سنووردارە، و نابێت حوكم بكرێت بە زیاتر لەوەی داواكار داوای دەكات.

3- لە دەعوای ژمارە (83)ی ئاماژەپێكراو دیارە كە كەسانی داوالێكراو بریتین لە:

  • سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
  • سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
  • سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
    دادگەی ئیتیحادی باڵا لە بەندی (هەشتەم)ی حوكمی دەعوای ئاماژەپێكراو بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەی دەعوا بەرامبەر هەردوو داوالێكراو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر ئاراستەنەبوونی نەیاری (عدم توجه الخصومە). بەمەش نەیاری (الخصومە) كورتكرایەوە سەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام دادگەی ئیتیحادی باڵا بێئاگایە لەوەی بەبڕیاری ژمارە (233) و یەكخراوەكانی (239) و(248) و(253)/ئیتیحادی/2022 لە 30/5/2023 حوكمی داوە بە نادەستوریی بوونی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق ژمارە (12)ی ساڵی 2022، بەم پێیەش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم ئەندامەكانی لەبنەڕەتدا بوونی یاساییان نەماوە، لە كاتێكدا ماددەی (4)ی یاسای دادبینیی مەدەنیی ژمارە (83)ی ساڵی 1969ی هەمواركراو مەرجی داناوە بەوەی پێویستە داوالێكراو نەیار بێت. بەگوێرەی ئەم ماددەیە پێویست بوو دەعواكە رەت بكرێتەوە لەبەر نادروستی مامەڵەكردن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەك نەیارێك چونكە لەكاتی بەرزكردنەوەی دەعواكە بوونی یاسایی نەماوە.

4- سەرپێچیكردنی دادگەی ئیتیحادی باڵا بۆ رێسا یاساییە رێكارییەكان، كاتێك لە دەعوای ژمارە (233) و یەكخراوەكانی (239) و(248) و(253)/ئیتیحادی/2022، بڕیاریداوە بە قەبولكردنی نووسراوی لادانی هەردوو بڕیكار (د. وعدی سلێمان مزوری) و فەرمانبەری مافپەروەر (شەرمین خچر بهجت)، هاتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە ژمارە (1369) لە ڕێكەوتی 23/5/2023 و هەڵوەشاندنەوەی تەخویلكردنی ئامادەبوونیان لەدادبینیكردن لەبەردەم دادگەی ئیتیحادی لە دەعوای ئاماژەپێكراودا. كەچی دادگەی ئیتیحادی باڵا لەبڕگەی ژمارە (1)ی حوكمی ئاماژەپێكراویدا بڕیاریداوە بە نادەستوریی بوونی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق ژمارە (12)ی ساڵی 2022، بەم حوكمەش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی لادانی هەردوو بریكاری ئاماژەپێكراوی نامێنێت.

5- دادگەی ئیتیحادی باڵا لە هەندێك لە بڕیارەكانی كەوتۆتە هاودژی بوون، كاتێك لە دەعوای ژمارە (83)ی ئاماژەپێكراودا، بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كورسی (كۆتا)كان پاڵپشت بەوەی بوونی ئەم كورسییانە بۆ پێكهاتەكان لە یاسای پەرلەمانی كوردستان – عێراق ی هەمواركراو پێشێلكردنە بۆ ماددەی (16)ی دەستور كە دەقی كردووە لەسەر ئەوەی هاودەرفەتی مافێكی پارێزراوە بۆ سەرجەم عێراقییەكان، و دەوڵەت گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ هاتنەدی لەئەستۆ دەگرێت. بەڵام گەر بەووردی سەیری ئەم ماددەیە بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە پێدانی كورسی (كۆتا) بە پێكهاتەكان ئەم هاودەرفەتیە دەستەبەر دەكات، و بەیاساكردنی ئەم كورسییانەی (كۆتا) بۆ پێكهاتەكان و چەسپاندنیان بۆیان رێكارێكی پێویستە لەسەر دەوڵەت بیگرێتەبەر بۆ بەرجەستەكردنی هاودەرفەتی، بەتایبەت لەكاتی پیادەكردنی سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن لەڕێگەی دابەشكردنی هەرێم بۆ چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردنی جیاواز، بەجۆرێك دەنگی پێكهاتەكان بەسەر ئەم ناوچانە دابەش دەبێت و لەوانەیە هیچ كورسییەك بەدەست نەهێنن. كەواتە دادگەی ئیتیحادی باڵا كاتێك بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كورسییەكانی (كۆتا)كان لە هەمان بڕیاردا بڕیاریداوە بە دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بۆ چەند ناوەچەیەك كەمتر نەبێت لە چوار ناوچەی هەڵبژاردن. ئەمەش لەكاتی پیادەكردنیدا دەبێتە مایەی دەستەبەر نەبوونی هاودەرفەتی دەقنووسكراو لە ماددە (16)ی دەستور، ئەمەش هاودژیی دەنوێنێ‌ لە هەڵوێستی دادگەی ئیتیحادی باڵا. هەر بۆ زانین یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنەكانی پارێزگە و قەزاكان ی عێراقی ژمارە (12)ی ساڵی 2018ی بەركار، بەپێی دوایین هەمواركردنی، دەقی كردووە لەسەر بنەمای كۆتا و پێدانی كورسی بە ژمارەیەك لە پێكهاتەكان (ماددە 15ی هەمواركراو بەپێی ماددە 9ی یاسای هەمواری سێیەمی ژمارە 4ی ساڵی 2023).

6- وێرای ئەمانەی سەرەوە، خودی پێكهاتەی دادگەی ئیتیحادی باڵا ناكۆكە لەگەڵ دەقی بەندی (دووەم)ی ماددە (92)ی دەستوری عێراقی ساڵی 2005، چونكە بەپێی ئەم بەندە دادگەی ئیتیحادی باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزایانی فیقهی ئیسلامی و یاساناسان پێكدێت، هەروەها ئەو یاسایەی ژمارەیان و شێوازی دەستنیشانكردنیان و كاری دادگە ڕێكدەخات پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تەشریع بكرێت. بۆیە ئەو دادگەیەی چاودێریكردنی دەستوریی بوونی یاساكان لە وڵاتدا لەئەستۆ دەگرێت، پێویستە، پێش هەر لایەنێكی دیكە، پابەند بێت بە ماددە و بەندەكانی دەستور، بەتایبەت ئەگەر بابەتەكە پەیوەست بێت بە پێكهێنانی ئەم دادگەیە و چۆنیەتی كاركردنی، چونكە هیچ ڕەوا نییە دادگەی ئیتیحادی باڵا حوكم بدات بە نادەستوریی یاساكان كەچی خودی خۆی لە ڕووی پێكهاتە و كاركردن و یاسای ئێستاكەی وەكیەك نەبن لەگەڵ دەستور.
دیارە ئەم ئاراستەیەی دادگەی ئیتیحادی باڵا بەدەرچوون لە دەستور و یاساكان وای لێدەكات ببێتە دەسەڵاتێك لەسەرووی دەسەڵاتەكان، ئەمەش دەبێتە مایەی چەندین لێكەوتەی نەخوازراو چ لە لایەنی یاسایی بێت یان لەلایەنی سیاسی یان كۆمەڵایەتی. بەجۆرێك لەم دواییانەدا سەرەتای ئەم لێكەوتە نەخوازراوانە دەركەوت كاتێك حزب و لایەنە نوێنەرەكانی گرنگترین پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان (توركمان و ئاشوری و سریان و كلدان) ڕایانگەیاند بەشداری ناكەن لەو هەڵبژاردنەی بڕیاردراوە لە 10/6/2024 ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەبێتە مایەی دروستبوونی كێشەی سیاسی لە واقیعی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو پەرلەمانەی لەدوای هەڵبژاردنی ئاماژەپێكراودا پێكدەهێنرێت نوێنەری پێكهاتەكان لەخۆ ناگرێت. بۆیە دەبێت دادگەی ئیتیحادی باڵا پابەند بێت بە دەستور و پیادەی تایبەتكارییەكانی بكات بەو شێوەیەی لە دەستوردا هاتووە و پێشێلی تایبەتكاری دەسەڵاتەكانی دیكە نەكات.
دادوەر

دكتۆر سەردار یاسین حمدأمین
سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان – عێراق
13/3/2024

Previous Post

كتێب و مرۆڤ دوو گرێدراون بۆ پەرەپێدان و گەشەی نەتەوەیەك

Next Post

لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ بۆ یەكەمجار و بەشێوازێكی نوێ چارەسەر بۆ نەخۆشێك كرا

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
سەرۆك بارزانی پارێزگاری لە ماف و ئیرادە و كەرامەت

سەرۆك بارزانی پارێزگاری لە ماف و ئیرادە و كەرامەت

حوزه‌یران 15, 2025
پێگەی ئیسرائیل هیوم: ئیران داوای میانگیری لە دوو وڵات كردووە

عێراقچی : ئەگەر دەستدرێژییەکە بوەستێت، کاردانەوەکانمان دەوستن

عێراقچی : ئەگەر دەستدرێژییەکە بوەستێت، کاردانەوەکانمان دەوستن

حوزه‌یران 15, 2025
ئیسرائیل: دوور نییە خامنەیی بكەینە ئامانج

ئیسرائیل: دوور نییە خامنەیی بكەینە ئامانج

حوزه‌یران 15, 2025

Recent News

لەگەڵمانبە

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی دووشەممە دەردەچێت.

بەشەکان

  • ئابوورى
  • بیروڕا
  • تەندروستى
  • جۆراوجۆر
  • جیهانى
  • دیمانە
  • ڕاپۆرت
  • سیاسەت
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • کوردستانى
  • مێژوویی
  • ناوخۆ
  • نوێترین هەواڵ
  • هەفتەنامە
  • وەرزشی
  • About
  • Advertise
  • Privacy & Policy
  • Contact

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.com

No Result
View All Result
  • دەسپێک