شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
كاریگەرییەكانی شەكر تا دێت بەرچاو دەكەون و زۆر خواردنی ئەم ماددانە دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی وەك شەكرە، دڵ و خوێنبەرەكان و زۆر نەخۆشی دیكە، زۆر كەس ڕاهاتوون بە خواردنی هەموو جۆرە شیرینیەك و ناتوانن خۆیان كۆنتڕۆڵ بكەن.
ئایا دەزانیت كاریگەری لاوەكی و زیانەكانی زۆر خواردنی شیرینی بۆ تەندروستی لەش چی یە ؟
لەم بابەتە تەندروستیەدا لە زیانەكانی زۆر خواردنی شیرینی ئاگادار دەبینەوە، زیانەكانی زۆر خواردنی شیرینی و زیادەڕەوی لە خواردنی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی لەش و باری تاكەكە دەخاتە مەترسییەوە، زیانە پزیشكییەكانی شەكر بۆ هەمووان ڕوونە، زۆر خواردنی ئەو ماددانە دەبێتە هۆی قەڵەوی و كێشی زیادە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی وەك شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان، زۆر خواردنی شەكر بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی كورتكردنەوەی تەمەنی مرۆڤەكان ١١ بۆ ٢٠ ساڵ، جگە لەوەش ئەم ئاڵۆزیانەی خوارەوە لەنێو دەرئەنجامەكانی زۆر خواردنی شەكرن:
-شەكرە، نەخۆشییەكانی دڵ، قەڵەوی، تێكچوونی مێشك، لاوازی سیستەمی بەرگری لەش، بەرزی شەكری خوێن، خراپبوونی ددانەكان، بەدخۆراكی، زیانەكانی زۆر خواردنی شیرینی بۆ لەش دوای ئەوەی ڕزگارت بوو لە هەموو ئەو خواردنە سووكانەی كە تەنانەت ئاردی سپی و برنجی سپی و شەربەتی ناسروشتی تێدایە، كاتی ئەوە هاتووە خۆراكەكانت بگۆڕیت و سەوزە، میوە، بەرهەمە شیرەمەنیەكان، گۆشتی بێ چەوری، ماسی، هێلكە و گوێز لەخۆ بگرێت، بە خۆراكی سروشتی تر جێگەیان بگرێتەوە، دوای چەند ڕۆژێك لە بڕینی شیرینی و گۆڕینی بە سەوزە و میوە، تەنانەت میوەش وردە وردە شیرینترت بۆ دەردەكەوێت، لە ژەمی بەیانیاندا بەشی پێویست پڕۆتین بەكاربهێنە، دڵنیابە خواردنی پڕۆتین وەك نانی بەیانی پڕت دەكات، هێلكە و پڕۆتینەكانی تر هێواش هەرس دەبن و بە مانەوەی زیاتر لە گەدەدا شەكری خوێن بە جێگیری دەهێڵنەوە و ئارەزووی خواردنی كەم لە ڕۆژدا كەم دەكەنەوە، هەروەها وەرزشكردن ڕێگەیەكی باشە بۆ زاڵبوون بەسەر ئالوودەبوونە بەهێزەكاندا، نەك تەنها جەستەت تەندروست دەكات، بەڵكو لەڕووی دەروونیشەوە بەهێزت دەكات، هەروەها بە دەروون و جەستەیەكی بەهێز، دەتوانیت بە ئاسانی بەسەر ئارەزووی شیرینیدا زاڵ بیت، لەوانەیە بتەوێت بە جێگرەوەی شیرینكەرەوە دەستكردەكان رێژەی كالۆری كەم بكەیتەوە، بەڵام ئەمە راست نییە و توێژینەوەكان دەریدەخەن كە جێگرەوەكانی شەكر یارمەتیدەر نین بۆ دابەزاندنی كێش، تەنانەت شیرینترن لە شەكری ئاسایی ئارەزووی خواردنی شەكریش زیاتر دەكەن.
هەروەها بە ئاگادارییەوە نان بخۆن، كاتێك هەستت بە خواردنی شتێكی شیرین یان شوكولاتە دەكەیت، چەند خۆلەكێك تەرخان بكە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆتدا بیر بكەیتەوە ئایا تۆ برسیتە یان سترێست هەیە؟ بە بیركردنەوە لەو هەستانەی كە دەبنە هۆی ئارەزووی خواردن، دەتوانیت وردە وردە ئارەزووی خواردنی شیرینی كۆنتڕۆڵ بكەیت، هەندێك جار پشوویەكی كورت لەكاتی كاركردن یان گفتووگۆكردن لەگەڵ هاوڕێیەكەتدا دەتوانێت وا بكات پێویستیت بە خواردنی شیرینی نەمێنێت، تا بتوانن خۆتان لە خواردنی زیادەڕەوی شیرینی بەدوور بگرن و تەنانەت منداڵەكانیشتان لەسەر ئەوە رابێنن كە لە جیاتی شیرینی خواردنی بەسوود و تەندروست بخۆن.
س/ وەرگیراوە لە فارسی