ئازادی شەهید خالید
لەدوای پڕۆسەی ئازاد كردنی عێراق، پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی شیعەی عێراق بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام تاكو ئێستا پەیوەندیەكان بەم شێوەیە ئێستا ئاڵۆز وگرژ نەبوون، لەدوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مسرور بارزانی، ڕاگەیاندنی كارنامەی حكومەتەكەی كەگرنگترینیان چاكسازی، بەرەو پێشبردنی سێكتەری كشتوكاڵ و چارەسەر كردنی كێشەكان لەگەڵ عێڕاق لەسەر بنەمای دەستور…هتد .
بەڵام هەر لەسەرەتایی كابینەكە لایەنە بەشداربوەكانی حكومەت بەتایبەتی كلك و گوێكانی ئێران كەوتنە دژایەتی كردنی كابینەكە ، تەنها لەبەر یەك هۆكار ئەویش ترسبوو لە چاكسازیەكەی مسرور بارزانی كە راستەوخۆ لێدان بوو لەبەرژەوەندی و كارە نایاسایەكانیان.
ئەوان باش دەیانزانی كە مسرور بارزانی گەندەڵی و كاری نایاسایی، بەرەڵایی و ناسیستەمی لەحوكمرAانی قبوڵناكات، ئینجا بەتایبەتیش دزینی پارەی بانكەكان، قاچاغچێتی دوگ و جگەر، دەست بەسەر داگرتنی داهاتی مەرزەكانی سنوری سلێمانی و و داهاتی ناوەخۆ كەلای مسرور بارزانی هێلی سور بوو بووە هۆی دروستبوونی گرژ و ئالۆزی لە پەیوەندیەكان، چونكە دژایەتی گەندەڵی راستەوۆ لێان بوو لە بەرژەوەندیەكانیان.
ئەو هەنگاوانە سەرۆكی حكومەت بۆ رووبەروبوونەوەی گەندەڵی، نیگەرانی گەندەڵكارانی لەناوخۆی حكومەت و دەرەوەی حكومەت لێكەوتەوە، بەتایبەتیش دوای ڕوداوەكانی ٨ی تەمموز و دەست بەسەرداگرتنی سلێمانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و زیز بوونی مامی بچكۆڵ لەحكومەت چونكە دەیانزانی ئەو زەمەنەیپێشوو گوزەشت، بۆیە پارتی هەر زوو هەستی بە پیلان و بەرنامەكانی شیعە و داردەستەكانی كرد بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان.
هەر لە ئاراستەكردنی دڕۆن و موشەكباران كردنی هەولێر بە بەردەوامی لەلایەن ئێران و میلیشیاكانی و حەشدی شەعبی بەتایبەتیش بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بگرە تا دەگاتە دزینی پارەی بانكەكان و سەرانەسەندن و كوشتن و تیرۆری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە هەر لەسەرەتاوە ئامانج لێی دژایەتی ئەو هەوڵانەی مسروربارزانی بوو كە رووبەروبوونەوەی گەندەڵی بوو، ئەوەش هەر زوو لای هاوپەیمانان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رونبوو.
ئێستا نێو ماڵی شیعەی عێراق بە تەواوی پەرتەوازە بووە، لە پاڵیدا دەیان كێشەی ناوخۆییان هەیە و ترسیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو عێراق، وایكردوە پەنا بۆ هەموو رێگایەك ببەن، چونكە عێراقیان بەئاراستەی گۆشەگیری جیهاندا بردوە و كردوویانە بە پارێزگایەكی ئێران و بەو پەری دۆخی خراپیدا دەڕوات چ لەئاستی سیاسی و دبلۆماسی و ئابوری لە دەرەوە لە هاوكێشە جیهانیەكان، چ لە ئاستی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی خۆی .
هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێكە زۆر رێگایام تاقیكردەوە بۆ دژیەتیكردنی كابینەی مسرور بارزانی و هەرێمی كوردستان، هەموو رێگاكان شكستیان هێنا، بۆیە كلك و گوێكانی ئێران دەیانەوێ بە نەناردنی موچە و پشكی هەرێمی كوردستان، هەم رووبەروی چاكسازی ببنەوە، هەم رێگری لە پێشكەوتەكانی هەرێم بگرن، هەم شیعە دەیانەوێت شەقامی عێراق و دەنگدەرانیان بەلارێدا ببەن بۆ پەردەپۆشی كێشە ناوخۆیەكانی خۆیان.
ئەوەی جێگای داخە، دەهۆلِ كوتینی ئەو پەرلەمانتارە خانەنشینە عێراقچیانەی دەستی دووی حەشدی شەعبی و ئێران، هەندێك چالاكوان و بەناو رۆشنبیری چایخانەكانی سەهۆڵەكەی سلێمانی و گوێڕایەڵی منداڵانی جەلال تاڵەبانی بۆ ماڵە باوانیان و ئەو تەشویشەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیجە سێبەرەكانی سۆشیاڵ میدیا ئەولا كە بەپارەی میللەت و خەڵكی ئازیزی سلێمانیكردەكەن تەنها یەك بۆ ئامانجە !؟
ئەویش ئامانجی تەسلیم بونی پارتی، هەولێر و دەهۆكە بە ئێران و بوون بە بەشێك لە حەشد و بەرەی مقاوەمە وەك برادەرانی دی،بەڵام دڵنیابن ئەوە خەونێكە هەرگیز نایبین و ئاواتێكە هەرگیز نایەتەدی.