زارى کرمانجى:
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی باڵای توركیا بەسەرۆكایەتی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگری، و ئیبراهیم كاڵین سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، و منیر كاراڵ ئۆغڵۆ جێگری وەزیری ناوخۆ، دەگەنە بەغدا”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”شاندەكە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی راوێژكاریی ئەمنی لەگەڵ عیراق كە لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراقەوە میوانداریی دەكرێت دێتە بەغدا، لە كۆبوونەوەكەشدا گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەكرێت كە لە كارنامەی دووقۆڵیدا دانراون، بە تایبەت هەماهەنگییەكان لەبوارەكانی بنبڕكردنی تیرۆر و ئاسایش و هەماهەنگی سەربازی”.