زارى کرمانجى-ڕواندز:
دکتۆر عەزیز مزەفەر ڕواندزى، پسپۆرى نەخۆشییەکانى غودەى دەرەقى و نەخۆشى شەکرە، لە مانگى ڕەمەزان ڕێنمایی نەخۆشانى تووشبووى شەکرە دەکات و دەڵێت: ”پێویستە لە کاتى ڕۆژوو شکاندن، ئەو خواردنانە بخۆن، کە سەرچاوە زانستییەکان باسى دەکەن و بە تەندروستى دەزانن”.
ئاماژەى بە کۆمەلێک خواردن کردووە لەوانە، دەکرێت خواردنى گۆشت (ماسی ،مریشک یان گۆشتێکی ناسکی سوور) بێت، هەروەها بقولیاتەکە (نیسک ،نۆک، لۆبیا یان فاصولیا) بێت، وە نیشاستەکە (برنج، ساوار، گەنم یان پاستا بێت) خواردنى میوەش هەر ڕۆژەو جۆرێک بێت.
پتر ڕوونیکردۆوەتەوەو دەلێت: ”دووربکەونەوە لە خواردنە سوورکراوەکان لەناو مەقلی، ئەمەش بەپێى سەرچاوەى Diabetes and Ramadhan guidlines کە هەموو وڵاتان لەسەری دەڕۆن، بۆیە هەر کەسێک باسی خواردنی کرد، بەبێ سەرچاوە قسەکان بێ بنەمایە، دەبێت هەمیشە پشت بە سەرچاوە ببەستن.